١يُسَبِّحُ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ۖ لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ ۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ
١تەسبیحاتی خوا دەکات ئەوەی لە ئاسمانەکان وزەویدایە، دەسەڵاتی تەواو بۆ ئەوە وە ھەرچی ستایش ھەیە ھەمووی بۆ ئەوە وە ئەوە بەسەر ھەموو شتێکدا بەدەسەڵاتە
٢هُوَ الَّذِي خَلَقَكُمْ فَمِنْكُمْ كَافِرٌ وَمِنْكُمْ مُؤْمِنٌ ۚ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ
٢خوا ئەو زاتەیە کە ئێوەی دروستكردووە ئەمجا ھەندێکتان بێ باوەڕ وھەندێکی تریشتان باوەڕدارن وە خوا بینایە بەھەر شتێك کە ئەنجامی دەدەن
٣خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِالْحَقِّ وَصَوَّرَكُمْ فَأَحْسَنَ صُوَرَكُمْ ۖ وَإِلَيْهِ الْمَصِيرُ
٣خوا ئاسمانەکان وزەوی دروست کردووە بەحەق وڕاستی لەجوانترین شێوەشدا وێنەی کێشاون وە سەرئەنجامیش ھەر بۆلای ئەوە (گەڕانەوە)
٤يَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَيَعْلَمُ مَا تُسِرُّونَ وَمَا تُعْلِنُونَ ۚ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ
٤ھەرچی لە ئاسمانەکان وزەویدایە خوا دەیزانێت وە شارەزایە بەوەی دەیشارنەوە، وە بەوەیشی ئاشکرای دەکەن وە خوا زانایە بەوەی لەناو دڵ ودەروندایە
٥أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَبَأُ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ قَبْلُ فَذَاقُوا وَبَالَ أَمْرِهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ
٥ئایا پێتان نەگەیشتووە ھەواڵی ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون لەمەو پێش، بۆیە چەشتیان تۆڵەی کاری خۆیان وە بۆ ئەوان ھەیە سزای سەخت
٦ذَٰلِكَ بِأَنَّهُ كَانَتْ تَأْتِيهِمْ رُسُلُهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ فَقَالُوا أَبَشَرٌ يَهْدُونَنَا فَكَفَرُوا وَتَوَلَّوْا ۚ وَاسْتَغْنَى اللَّهُ ۚ وَاللَّهُ غَنِيٌّ حَمِيدٌ
٦ئەو (سزایە) بێگومان بەھۆی ئەوەوەبوو کە پێغەمبەرەکانیان بۆھات بەبەڵگەی ئاشکراوە، کە چی دەیانووت چۆن ئەبێت ئادەمییەك لە خۆمان ڕێنمونیمان بکات، ئەمجا بێ بڕوا بوون وڕوویان وەرگێڕا، وە خواش بێ نیازیی نواند (لە باوەڕھێنانیان) وەخوا دەوڵەمەندە وشایستەی ستایشە
٧زَعَمَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنْ لَنْ يُبْعَثُوا ۚ قُلْ بَلَىٰ وَرَبِّي لَتُبْعَثُنَّ ثُمَّ لَتُنَبَّؤُنَّ بِمَا عَمِلْتُمْ ۚ وَذَٰلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ
٧بێ باوەڕان وایان دەزانی کە (لە ڕۆژی دواییدا) زیندوو ناکرێنەوە (ئەی موحەممەد ﷺ) پێیان بڵێ: بەڵێ سوێند بە پەروەردگارم بێگومان زیندوو دەکرێنەوە دڵنیابن پاشان ھەواڵتان پێ دەدرێت بەوەی کە کردووتانە وە ئەمە بۆ خوا (زۆر) ئاسانە
٨فَآمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَالنُّورِ الَّذِي أَنْزَلْنَا ۚ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ
٨کەواتە باوەڕ بھێنن بەخوا وپێغەمبەرەکەی وبەو ڕووناکیەی دامان بەزاندووە (کە قورئانە) وە خوا ئاگادارە بەوەی کە دەیکەن
٩يَوْمَ يَجْمَعُكُمْ لِيَوْمِ الْجَمْعِ ۖ ذَٰلِكَ يَوْمُ التَّغَابُنِ ۗ وَمَنْ يُؤْمِنْ بِاللَّهِ وَيَعْمَلْ صَالِحًا يُكَفِّرْ عَنْهُ سَيِّئَاتِهِ وَيُدْخِلْهُ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ۚ ذَٰلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ
٩(پاداشتان دەداتەوە) لەڕۆژێکدا کە کۆتان دەکاتەوە بۆ ڕۆژی کۆکردنەوە، ئەوڕۆژە ڕۆژی زیانباریە وە ھەرکەسێك بڕوا بھێنێت بەخوا وە کردەوەی چاك بکات، خوا چاوپۆشی دەکات لەگوناھەکانی ودەیانسڕێتەوە وەدەیخاتە ناو بەھەشتانێکەوە کە جۆگە ئاوی زۆر بەژێریاندا دەڕوات، تێیدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی وھەتا ھەتایی، ئەوەیە بردنەوە وسەرکەوتنی گەورە
١٠وَالَّذِينَ كَفَرُوا وَكَذَّبُوا بِآيَاتِنَا أُولَٰئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ خَالِدِينَ فِيهَا ۖ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ
١٠ئەوانەی کە بێ باوەڕبوون ونیشانە وبەڵگەکانی ئێمەیان بە درۆزانی ئەوانە ھاوەڵی ئاگرن، تێیدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی وە سەر ئەنجامێکی زۆر خراپە
١١مَا أَصَابَ مِنْ مُصِيبَةٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ ۗ وَمَنْ يُؤْمِنْ بِاللَّهِ يَهْدِ قَلْبَهُ ۚ وَاللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ
١١ھیچ ناڕەحەتیەك تووشی (خەڵك) نابێت مەگەر بەفەرمانی خوا نەبێت، ھەر کەسێك باوەڕ بھێنێت بەخوا، خوا ڕێنمونی دڵی دەکات وە خوا بەھەموو شت ئاگادارە
١٢وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ ۚ فَإِنْ تَوَلَّيْتُمْ فَإِنَّمَا عَلَىٰ رَسُولِنَا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ
١٢گوێڕایەڵی خوا وگوێڕایەڵی پێغەمبەر بکەن ئەوسا ئەگەر پشتان تێ کرد، جا ئەوەی لەسەر پێغەمبەری ئێمەیە تەنھا گەیاندنی ڕوون وئاشکرای (ئاینەکەیەتی)
١٣اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۚ وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ
١٣خوا زاتێکە کە جگە لەو ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە، دەی با باوەڕداران تەنھا پشت بەخوا ببەستن
١٤يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّ مِنْ أَزْوَاجِكُمْ وَأَوْلَادِكُمْ عَدُوًّا لَكُمْ فَاحْذَرُوهُمْ ۚ وَإِنْ تَعْفُوا وَتَصْفَحُوا وَتَغْفِرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ
١٤ئەی ئەوانەی بڕواتان ھێناوە بەڕاستی ھەندێك لەژنان ومنداڵەکانتان دوژمنی ئێوەن (بەوەی دەیانەوێت ڕێگریتان بکەن لەڕێگەی خودا وپەشیمانتان بکەنەوە لەئاینەکەتان) جا خۆتانیان لێبپارێزن ( وئاگاداریان بن، بەگوێیان نەکەن) وە ئەگەر (لێیان) ببورن وە واز بھێنن (لێیان) وە (لێیان) خۆش ببن ئەوە بێگومان خواش لێخۆشبوو ومیھرەبانە
١٥إِنَّمَا أَمْوَالُكُمْ وَأَوْلَادُكُمْ فِتْنَةٌ ۚ وَاللَّهُ عِنْدَهُ أَجْرٌ عَظِيمٌ
١٥بێگومان سەروەت وسامان وماڵ ومنداڵتان ھۆی تاقیكردەوەتانن لەکاتێکدا خوا پاداشتی زۆر گەورەی لەلایە
١٦فَاتَّقُوا اللَّهَ مَا اسْتَطَعْتُمْ وَاسْمَعُوا وَأَطِيعُوا وَأَنْفِقُوا خَيْرًا لِأَنْفُسِكُمْ ۗ وَمَنْ يُوقَ شُحَّ نَفْسِهِ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ
١٦کەوا بوو لەخوا بترسن وبەندایەتی ئەو بکەن ئەوەندەی کە دەتوانن وە گوێڕایەڵ وملکەچی بن وە ماڵ ببەخشن کە بۆ خۆتان چاکترە وە ئەوەی پارێزراو بێت لەچرووکی نەفسی خۆی ھەر ئەوانن سەرکەوتو وڕزگار
١٧إِنْ تُقْرِضُوا اللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا يُضَاعِفْهُ لَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ۚ وَاللَّهُ شَكُورٌ حَلِيمٌ
١٧ئەگەر قەرز بدەن بەخوا بە قەرزێکی چاك (واتە بیبەخشن لەپێناو خوا) چەند بەرانبەری دەکاتەوە بۆتان وە لێتان خۆش دەبێ وە خوا سوپاسگوزار ولەسەرخۆ وبەئارامە
١٨عَالِمُ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ
١٨(ئەو زاتە پەروەردگارێکی) زانا وئاگادارە بە شتە پەنھان وئاشکراکان، زاڵ وباڵادەست وکاربەجێیە