Abundance · at-Takathur · سورة التكاثر · 8 ayahs

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

أَلْهَاكُمُ التَّكَاثُرُ

ئێوەی بێ ئاگا کردووە شانازیتان بە زۆریی سەروەت و سامانەوە

حَتَّىٰ زُرْتُمُ الْمَقَابِرَ

تا دەمرن ودەچن بۆ گۆڕستان

كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ

وامەکەن ! لەمەولا دەزانن

ثُمَّ كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ

دووبارە وامەکەن لەمەولا دەزانن

كَلَّا لَوْ تَعْلَمُونَ عِلْمَ الْيَقِينِ

وانیە (وەکو خۆتان دەیزانن) ئەگەر(ئەنجامی خۆتان) بزانیایە بەدڵنیاییەوە (وا بێ ئاگا نەئەبوون)

لَتَرَوُنَّ الْجَحِيمَ

سوێند بەخوا بێگومان دۆزەخ دەبینن

ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيْنَ الْيَقِينِ

دووبارە سوێند بەخوا دڵنیا بن بە چاوی ڕاستەقینە دەی بینن

ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ

لە پاشان سوێند بەخوا لەو ڕۆژەدا (لەسەر ھەموو ناز ونیعمەتێک کە خوا پێی دابوون لەدونیادا) لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکرێت